مهسرور بارزانی و مایکل رێنتەنار هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێ دهكهن
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە (8ی شوباتی 2022) پێشوازیی لە مایکل رێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز هانس ئاکربووم، کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەندا، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی هۆڵەندای کرد، بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی کەرتی گشتیی و تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گرنگیی ئابووری و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرد و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بە ئەرێنی و کاریگەر نرخێنرا.