هه‌ولێر دوای 35 رۆژ سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد
له خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر دوای گۆڕینی راهێنه‌ر گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان و دوای 35 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد و سیروانی نوێش كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
هه‌ولێر ـ سه‌یدسادق
یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی سه‌یدسادقی كرد.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه، جوامێر حه‌مه‌ئه‌مین یاریزانی یانه‌ی سه‌یدسادق گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌سه‌رخۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر تۆماركرد.
دواتر له خوله‌كی 32 فه‌رمان وریا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ولێر زیاد كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره كۆتایی هات.
له خوله‌كی 63ـی نیوه‌ی دووه‌م یانه‌ی سه‌یدسادق له رێگه‌ی فه‌رمان عوسمان گۆڵێكی كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانیان زۆری نه‌برد كاتێك هه‌ولێر له خوله‌كی 70 رێگه‌ی محه‌مه‌د هاوار گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵی چواره‌میشی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا هێنا.
هه‌ندرێن ـ شێروانه
یانه‌ی هه‌ندرێن له نێو یاریگه سه‌خته‌كه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كه‌لاری كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بكشێنن و ئه‌نجامه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م یانه‌ی هه‌ندرێن له خوله‌كی 51 له رێگه‌ی محه‌مه‌د هاوار گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن كۆتایی هات و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه به 34 خاڵ قایمتر كرد و یانه‌ی شێروانه‌ش تووشی حه‌وته‌مین شكست هات و به 18 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی یازده‌یه‌م مایه‌وه.
چه‌مچه‌ماڵ ـ برایه‌تی
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له نێو ئاپۆڕا و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی كرد، به درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
شه‌قڵاوه ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی سیروانی نوێ له شاری سلێمانییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خوله‌كه گه‌شتی شه‌قڵاوه‌ی كرد.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه، یانه‌ی شه‌قڵاوه به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه زۆری نه‌برد كاتێك به‌هائه‌دین به‌كر گۆڵكاری مێژوویی سیروانی نوێ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سیروانی نوێ به 31 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، شه‌قڵاوه‌ش به 13 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می خوله‌كه نه‌جووڵا.