كچێك ههڕهشهی لێدهكرێت و خۆی دهكوژێت
K24- ههولێر:
داواکاری گشتی میسر 5 کەسیان به تۆمهتی بڵاوکردنەوەی وێنەی دەستکاریکراوی کچێکی هەرزەکار دهستگیر كردووه، کە بوونهته هۆی ئەوەی ئهو کچە خۆی بکوژێت، گوایە وێنەکان بە فۆتۆشۆپ دەستکاریکراون و هەرەشەشی لێکراوە.
میدیاکانی میسری بڵاویانكردهوه، کچە هەرزەکارێك بە ناوی هایدی تەمەن 15 ساڵ، لە سەرەتای ئەم مانگەدا خۆی کوشتووە.
رووداوی خۆکوشتنی هایدی، دۆسییهی (بەسەنت خالید)ـی تەمەن 17 ساڵانی زیندووکردەوە، بەسەنت کچە هەرزەکارێکی دانیشتووی باکووری میسر بوو و لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوودا هاوشێوهی رووداوهكهی هایدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە راگەیهندراوێکدا ئۆفیسی داواکاری گشتی میسری رایگهیاند، هایدی ئەو کچە هەرزەکارەی خۆی کوشت رووبەڕووی هەڕەشە لێکردن بووهتهوه، ئەوەش بە بەکارهێنانی وێنەی نەشیاوی جەستەی هایدی دوای دەستکاریکردنیان و ترساندنی ئەو کچە هەرزەکارە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی.