روونکردنەوەیەك سەبارەت بە سەپاندنی پۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر بەزۆرپۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر بەزۆرپۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە دەڵێن بڕیاری سەپاندنی لەبەرکردنی حیجاب لەلایەن وەزارەتەوە دراوە.

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، فاروق سەعدون بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند، وەزارەت هیچ فەرمان و نوسراوێکی فەرمی نەناردووە بۆ قوتابخانەکان سەبارەت بە بەزۆرپۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە".

فاروق سەعدون گوتیشی: "ئەمە بابەتێكی ئازادی کەسی خوێندکارەکان و خێزانەکانیانە"، ئاماژەی بەوەشدا "بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان خۆیان لەسەر جلوبەرگی فەرمی خوێندکارەکان بڕیار دەدەن، بە مەرجێك گونجاو بێت لەگەڵ خواستی خوێندکارەکان و بەزۆر سەپاندنی تێدا نەبێت".  

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی سەپاندنی پۆشینی حیجاب کاری وەزارەتی پەروەردە نییە و مافی ئەوەشیان نییە خویندکاران ناچار بکەن حیجاب لەبەر بکەن یان لایببەن.