هاووڵاتییان لە کڕینی هەندێک یەکەی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکرێنەوە
"خۆتان بە دووربگرن لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لەو پڕۆژانە"
K24 – هەولێر
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاووڵاتییان خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرنەگرتووە.
دستەی وەبەرهێنان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە رایگەیاندووە: "داوا له هاووڵاتییان و مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین، خۆیان دوور بگرن له كڕین و فرۆشتنی ئەو یهكه نیشتهجێبووانەی، تا ئێستا مۆڵهتیان لە دەستەی وەبەرھێنان وهرنهگرتووهو یاخوود مامەڵەى پڕۆژەکانیان لە قۆناغى رایکردندان".
ئاماژە بەوەشکراوە: "پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بە مەبەستى دڵنیابوون، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نییە".