بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
K24 - سلێمانی:
سامان لەتیف گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند ئەمڕۆ ماڵێک لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی سووتاوە و بەھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
سامان نادر گوتیشی "منداڵەکان ناویان (باران لێزان، کوڕە و تەمەنی چوار ساڵە) و ھەروەھا (لێوە لێزان، کچە و تەمەنی دوو ساڵە)
رووداوەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە و ئەوان لە قاتی سەرەوە ژیاون و ئەو قاتە سووتاوە و زیانەکانی بە 10 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە.
گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی گوتیشی "دایکی منداڵەکان لەکاتی رووداوەکە لەوێ نەبووە و رۆشتوە پارەی ئاو بدات، بەڵام کە بە رووداوەکەی زانیوە چووەتە ماڵەوە و خۆی کردوە بە ژوورەوەدا و تووشی تەنگەنەفەسی بووە."