مێسی به‌هۆی مباپێ له ئیداره‌ی پاریس توڕه ده‌بێت
ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ئێستادا سه‌رقاڵی رازیكردنی كلیان مباپێیه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی بۆ مباپێ ئاماده كردووه كه ناكۆكی خستووه‌ته ژووری جلگۆڕینی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه مێسی توڕه كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان به‌رده‌وامه له هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌ی كلیان مباپێ، له دوایین هه‌وڵێدا ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی مێژوویی بۆ مباپێ ئاماده كردووه به جۆرێك ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژوو.
كلیان مباپێ ئێستا 18 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو مووچه‌ی ساڵانه وه‌رده‌گرێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه، پاریس به نیازه مووچه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته 50 ملیۆن یۆرۆ.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی ئێستا ساڵانه مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس 41 ملیۆن یۆرۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نوێیه‌ی مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سه‌ربگرێت، ئه‌وا نیگه‌رانییه‌كی زۆری له ژووری جلگۆڕین لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی مێسی و نێیمار توڕه ده‌كات.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ له هاوینی 2018 به به‌های 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 201 یاری، 152 گۆڵ و 77 ئاسیستی كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و به گوێره‌ی زۆربه‌ی میدیاییه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌و یاریزانه به نیازه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.