بەشێك لە کوردانی بەریتانیا پاسپۆرتیان لێوەرگیراوەتەوە
K24 - هەولێر:
هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان 11 ساڵه له به‌ریتانیا ژیاوه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت، له‌نده‌ن ره‌تی ده‌كاته‌وه پاسپۆرت به هاوژین و منداڵه‌كانی بدات.
غازی، ساڵی 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت، ساڵی 2017 هه‌وڵده‌دات پاسپۆرتی به‌ریتانیا بۆ هاوژین و منداڵه‌كانی ده‌ربهێنێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیا داواكه‌ی ره‌تده‌كرێته‌وه.
غازی به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی به گوێره‌ی یاسا ده‌توانین ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ منداڵه‌كان و هاوژینت به‌ده‌ست بهێنیت، دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ره‌گه‌زنامه‌م كرد و به‌ڵگه‌نامه‌كانم بۆیان نارد، له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا پێیان راگه‌یاندم كه دوو به‌رواری له‌دایكبوونتان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه داواكارییه‌كه‌م ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 گه‌ڕامه‌وه به‌ریتانیا، پاسپۆرته‌كه‌یان لێوه‌رگرتینه‌وه، زۆر هه‌وڵماندا به‌ڵام پێیان نه‌داینه‌وه.
فه‌لاح حه‌سه‌ن، له كۆنگرێسی لاوانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 1500 كه‌س ره‌گه‌زنامه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ئێمه وه‌ك كۆنگرێسی لاوان خه‌ریكین هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین.
فه‌لاح حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند، فۆڕمێك هه‌یه له‌ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه پڕی بكه‌نه‌وه، كه ماوه‌كه‌ی 1ـی شوبات تاوه‌كو 14ـی شوباته.