زاخۆ به گۆڵێكی كوشنده دێربی بادینانی برده‌وه
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری دیكه به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێكی كوشنده دێربی بادینانی له دوایین خوله‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه، دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه بۆ دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌ربه‌ندییه‌كان تۆمار كرد.
زاخۆ ـ دهۆك
له یاریی لوتكه‌ی دێربی بادینان، زاخۆ میوانداریی دهۆكی كرد، له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه زاخۆییه‌كان ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه و دوای 49 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م، هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و به‌بێ گۆڵ یاریگه‌یان جێهێشت، به‌ڵام له خوله‌كی زیاد كراوی نیوه‌ی دووه‌م و كۆتایی یارییه‌كه، سیپان سه‌دیق به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵێكی كوشنده‌ی له دهۆك تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ زاخۆ مسۆگه‌ر كرد، به‌مه‌ش زاخۆ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به هه‌مان ئه‌نجام له دهۆكی دراوسێی كرده‌وه كه تێیدا یارییه‌كه‌ی له چوون به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند بوو.
به‌م ئه‌نجامه زاخۆ چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 17 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی سێزده‌یه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا دهۆك تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو، دهۆك به 22 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م مایه‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ سۆران
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕی هانده‌ران میوانداریی سۆرانی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 85 دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه به لێدانی پێناڵتی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵێ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و یارییه‌كه به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند كۆتایی هات، سۆران تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندییه‌كان حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد كه ئه‌مه پێنجه‌مین بردنه‌وه‌یان بوو له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆیان، به‌م ئه‌نجامه‌ش ده‌ربه‌ندیخان به 26 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا سۆران به 18 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی دوازده‌یه‌م مایه‌وه.
ئارارات ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارارات سه‌ردانی پیرمامی كرد، یارییه‌كه‌ش به درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی نه‌ورۆز سێیه‌مین یارییه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێت كه ئه‌مه كه‌مترین ئه‌نجامی به‌رامبه‌ربوونه كه له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه تۆماری ده‌كات و به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 23 خاڵ و له خانه‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.