سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستا لە سویسرا کرد بۆ کۆچی دوایی د.قەھرەمانی برای
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سویسرا کرد بۆ کۆچی دوایی د.قەھرەمانی برای.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.