تیمێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گەوره راوێژکارێكی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
تیمێك له وەزارەتی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارێكی هاوپه‌یمانان، له‌باره‌ی پرسی چاکسازیی له وەزارەتی ناوبراو کۆبووه‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ 9ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی له وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس، گەوره راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی چاکسازیی له وەزارەتی پێشمەرگە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆڵی کاریگەر و باشی هەیە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەت.
