هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت سهردانی ئهم لینكه بكات
K24 – سلێمانی:
به گوێرهی بڕیارێكی تهندروستی گشتی سلێمانی، ههر خاوهنكار و بازرگانێك كارتی ڤاكسینی پێ نهبێت، مامهڵهكانی رایی ناكرێن.
به گوێرهی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێنەوە لە بەرواری ( 10 - 2 - 2022 ) بە دواوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن بۆ رایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت.
تهندروستی سلێمانی راشیگهیاند، بە پێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی، بەشی چاودێری تەندروستی، رایی ناکرێن و مۆڵەتی کاریان بۆ نوێ ناکرێتەوە.
بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاری و رێنمایی تەندروستی، دەتوانن سەردانی چەناڵی ڤایبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بکەن. لە رێگای ئەم لینکەوە: