تاران مووشه‌كێكی نوێی نمایشكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژێک دوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناووکییەکەی ساڵی 2015، تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێران هه‌واڵی نمایشكردنی مووشەکێکی نوێی دروستکراوی ناوخۆ ئاشکرا کرد.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران راشیگه‌یاند، مووشەکە بالستییەکان تا 2000 کیلۆمەتر توانای گەیشتنیان هه‌یه و بە (خەیبەر شکێن) ناوزه‌دی کردووە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشكرایانكرد، ئەم مووشەکە دوور مەودایە کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دروستکراوە، بە سووتەمەنی رەق کاردەکات و توانای هەیە سیستمی دژه مووشەک تێپەڕێنێت.
میدیا فەرمییەکانی ئه‌و وڵاته جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، محەممەد باقری، سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەراسیمێکدا لە بنکەیەکی سوپای پاسداران، کە مووشەکە نوێیەکەی تێدا نمایشکرا، راگەیاند، "ئێران بەردەوامه لە گەشەپێدانی بەرنامە موشەکییە بالستییەکانی".
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین بەرنامەی ناووكی هەیە، بووته جێی نیگه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.