"جموجوڵ و هێرشەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە"

"زۆرترین هێرش لە ناوچانه‌ ئه‌نجامدراون"
جموجوڵ و هێرشەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە
جموجوڵ و هێرشەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە

K24 - هه‌ولێر:

لە دوایین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش، باس لە هەرێمی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە، جموجوڵ و هێرشەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە.

لە چواردەهەمین راپۆرتی خۆیدا لەبارەی هەرەشەکانی پاشماوەکانی داعش لە عێراق و سووریا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی لە هەرێمی کوردستان کردووه‌ و لە راپۆرتەکەدا هاتووە، داعش هێشتا توانای ئەنجامدانی هێرشی هەیە و بەشێوەی گروپی دەستوەشێن هێرش دەکەن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زۆرترین هێرش لە ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین ئه‌نجام دراون.

راپۆرتەکه‌ باس لەوەش دەکات، جموجوڵ و چالاکییەکانی داعش لە نزیک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە و خوێناویترین هێرش لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو، کە بەهۆیەوە 13 کەس شەهید بوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نوێنەری ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە دوایین راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارە زیادبوونی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش رامانچڵەکێنێت و پێکەوە گوشارەکان لەسەر داعش زیاد بکەین.

جێفری دیلۆرێنتس، یاریدەدەری باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە زیادبوونی هەرەشەکانی داعش دەڵێت: "باشترین رێگە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانمان بۆ بنیادنانی حکومەتێکی دیموکرات و ئازاد و بەشداری پێکردنی هەموو چین و تویژەکان لە کایە جیاوازەکاندا".

لە چواردەهەمین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکاندا هاتووە، داعش هێرشەکانی لە دەوروبەری هەرێمی کوردستان زیاد کردووە و خوێناویترین هێرشیان کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بووە.