كه‌لار.. کەسێک بە تاپڕ کوژرا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سێك به تاپڕ ده‌كوژرێت و كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كه‌ن، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوو.
موقدەمی مافپەروەر علی جەمال قه‌دووری، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی گەرمیان، رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار، تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی ( خ - ف - ع ) لە دایکبووی 1985 گه‌یه‌ندرایه بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لە دەستدابوو.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، بە گوتەی کەسوکاری کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاووڵاتی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان روونیكرده‌وه، لەسەر سکاڵای کەسوکاری تاوانلێكراو دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکرد.