دەستپێشخەریەکى نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەخرێتەڕوو

چوارچێوەى هەماهەنگى: قۆناغێکى نوێ دەستپێبکەن بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە دەستپێشخەریەکى راگەیاند و داوا دەکات لایەنەکان قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەن و بۆ دیارکردنی سەرۆکایەتییەکانی عێراق گفتوگۆکان بەردەوام بن.

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان دەستپێشخەریەکى سێ خاڵى، بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى حکومەت و فراکسیۆنی زۆرینە و پێوەرەکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیران راگەیاند. 

لەدەستپێشخەریەکەدا داوا لەسەرجەم هێز و کەسایەتییەکان کراوە، قۆناغێکى نوێ دەستپێبکەن بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دیارکردنى سەرۆکایەتییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا هیچ لە یەکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکان دروست نەبووە. موقتەدا سەدر، سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.