ئه‌مه‌ریكا بڕوا به رووسیا ناكات، له‌سنووری بێلارووس بكشێته‌وه
K24 - ئه‌مه‌ریكا:
رووسیا ده‌ڵێت هێزه‌كانمان له سنووری بێلارووس ده‌كشێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نه‌ك باوه‌ڕ به رووسیا ناكات به‌ڵكو ده‌ڵێت: "رووسیا راست ناكات".
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له‌لایه‌ن كرملین-ه‌وه، ده‌شێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌رگیرێت كاتێك ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن به‌هۆی جوڵاندنی هێز له‌لایه‌ن روسیاوه بۆ ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكرانیا.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن ئیكسامنیه‌ر، رۆژی 8ی شوبات (فێبرابه‌ری 2022) كرملین رایگه‌یاندووه كه روسیا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌كات له‌سنووری بێلارووس - ئۆكرانیا، كاتێك له ئه‌گه‌ری كۆتایی هاتنی راهێنانه سه‌ربازییه‌كانیاندا.
به‌پێی رۆژنامه‌كه ده‌شێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا به‌هۆی ئه‌و فشاره به‌رفراوانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه بێت به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ده‌شڵێت: وێرای ئه‌وه‌ی كه كرملین به‌هۆی جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، بووه هۆی زیادكردن و پێداكوتانی زیاتری ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ئۆكرانیاش ژماره‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆریشی له رێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
دواهه‌مین هاوكاری پێداویستی سه‌ربازیش، دوێنێ 9ی شوبات (ده‌بێته پێنجه‌م وه‌جبه) له رێگه‌ی دوو فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه گه‌یشته كێڤ، باڵێوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌و هاوكارییه سه‌ربازییه داوه و نوسیویه‌تی: "دوو فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری نوێ له پێداویستی سه‌ربازی گه‌یشتنه كێڤ وه‌ك به‌شێك له‌و هاوكارییه ئه‌منییه به په‌له‌یه‌ی كه له مانگی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) به گوژمه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا دانرا".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ژیاری بۆ ئۆكرانیا تا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئۆكرانیا لە پارێزگاریکردن له سه‌روه‌ری وڵات و خاكه‌كه‌یی".
به پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كرملین-ه‌وه ده‌رباره‌ی كشانه‌وه له سنووری بێلارووس - ئۆكرانیا، جۆن كیربی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، 9ـی شوبات جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه روسیا به‌رده‌وامه له گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی له سنووری ئۆكرانیا، گوتیشی: "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، زانیاریی هه‌واڵگریمان هه‌یه كه توانای زیاتری سه‌ربازی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی رووسیاوه گه‌یه‌نراونەتە سنووری نێوان ئۆكرانیا - بێلارووس".
كیربی گوتیشی: "زانیاری هه‌واڵگری پێمانده‌ڵێت كه ژماره‌ی هێزه‌كانی رووسیا له 120 هه‌زار تێپه‌ڕێوه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆن-ه‌وه به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه كه ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه گروپی سه‌ربازیی و تیمی نوێی سه‌ربازی تر له رێگه‌یه بۆ سنووری ئۆكرانیا - بیلارووس.
ده‌نگۆی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سنووری بێلارووس - ئۆكرانیا له‌دوای ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌ی رۆژی 7ی شوبات-ی ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دێت بۆ رووسیا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 5 كاتژمێری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی رووسیا.
له لێدوانه‌كانیدا ماكرۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌ڵێنی له هاوتا رووسییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه كه گرژی زیاتر دروستنه‌كات.
له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا، ماكرۆن، رۆژێ دواتر سه‌ردانی كێڤ-ی كرد و له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبووه ده‌رباره‌ی هه‌مان گرژی نێوان ئۆكرانیا – رووسیا.
زیلینسكی له دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا به‌بێ روپایی (مجامه‌له) كردن، گوتی: "هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی ناتوانێت ئاراسته‌ی كاركردنی رووسیا بگۆڕێت".
ئه‌و رونیشیكرده‌وه كه پێیوانییه مۆسكۆ هه‌ست به فشار بكات له لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپییه‌وه، بۆیه كشانه‌وه‌ی له سنووری بێلارووس راست نییه.
به‌ڵام دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژ به‌ناوی پۆتن-ه‌وه به ئاژانسی تاس-ی وتووه كه هیچ كه‌س به هێزه‌كانی رووسیا نه‌یوتووه كه ئێمه له ناو خاكی روسیا ئه‌مێنیینه‌وه و ئه‌وه گفتووگۆ هه‌ڵناگرێت، گوتیشی: "ئێمه گفتووگۆمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان كردووه كه دوای راهێنانه سه‌ربازییه‌كانمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه شوێنی خۆمان".