دوو مانگ واز لەم کارە بێنە و 2700 دۆلار وەرگرە

ئاسانترین شێوازی پارە پەیدا کردن، فۆڕمی بەشداریکردنیش دانراوە
دۆلار
دۆلار

K24 - هەولێر:

بەشداربووانی توێژینەوەیەك لەبارەی سۆشیاڵ میدیا پارەیان پێدەدرێت بەرامبەر بەکارنەهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەپێناو زانینی کاریگەریەکانی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر کەسەکان.

 وێبسایتی " Uptime" رایگەیاند، بڕی 2000  پاوەند کە دەکاتە نزیکەی 2700 دۆلار دەداتە ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەیەکی تایبەت بە سپشیاڵ میدیا دەکەن.

لە توێژینەوەدا کەسی بەشداربوو دەبێت بۆ ماوەی 8 هەفتە کە دەکاتە دوو مانگ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارنەهێنێت.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

"Uptime" دەڵێت  تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک زۆربەی شتەکانی دیکە سوود و زیانی خۆیان هەیە، دەکرێت ببێتە هۆی ئالوودەبوون و لەهەمانکاتدا دەکرێت ببێتەهۆی پەیدابوونی هەلی کار بۆ چەندین کەس.

ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە "Uptime" ئاماژەیان بەوەدا کە دەیانەوێت لەرێگەی ئەم توێژینەوەیەوە، کاریگەریەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر (بەرهەمهێنان، گەشە، تەندروستی)ـی تاکە کەسی بەشداربووانی توێژینەوەکەیان بۆ ئاشکرا ببێت.

بە درێژایی توێژینەوەکە بەشداربووان پریسیاریان لێدەکرێت و کەسی سەرکەوتوو لە کۆتایی دوو مانگەکەدا، بڕی 2000 پاوەندی دەدرێتێ.

بەستەری پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن..

  H.H