نێیمار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماده ده‌بێت

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی دووپاتیدەکاتەوە بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە دەبێت.
نێیمار ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی پاریس سانجێرمانی کرد و لەگەڵ مێسی و مباپێ و دی ماریا و ئیکاردی و هاوڕێکانی دیکەی لە کاتی راهێنانەکان نمایشی تۆپی پێیان کرد.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسا، نێیمۆ ماوەیەکە چارەسەری سرووشتی و مەشقی تایبەت دەکات و ئێستا له پێكانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی چاكبووه‌ته‌وه كه لەوەتەی 28ی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە دابڕابوو.
نێیماری ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، پاشان له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 130 یاری، 90 گۆڵ و 55 ئاسیستی كردووه.