به فهرمی وهڵامی سكاڵایهكهی عێراق درایهوه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی تانەکەی دهۆکی رەتکردەوە و ئەم یانەیە لە یارییەکەی بەرامبەر حدوود بە دۆڕاو هەژمار کرا.
یانەی دهۆک لە کۆتایی مانگی رابردوو تانەیەکی لە دژی بڕیارەکەی فێدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق پیشکەش کرد دوای ئەوەی بڕیاردرا دهۆک لە یارییەکەی بەرامبەر حدود بە دۆڕاو هەژمار بکرێت بەهۆی ئەوەی بەشداری بە پێنج یاریزانی پیشەگەر کردووە و ئەمەش لە یاساکانی فێدراسیۆنەکە جێگەی نابێتەوە.
دواتر لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نووسراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند بە یانەکانیان راگەیاندووە کە نابێت لە چوار یاریزانی پیشەگەر زیاتر یاریی بکەن و دهۆک سەرپێچی لەم بڕیارە کردووە بۆیە سزاکەیان لەسەر جێگیر دەبێت و دهۆک لەو یارییە بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت، بهمهش فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تانهكهی یانەی حدوودی پهسهند كرد كه له رۆژی 25ـی مانگی رابردوو لهسهر یانهی دهۆك تۆماری كرد بوو كه یارییهكه به یهكسانبوون بهبێ گۆڵ ۆتایی هاتبوو.
بەفەرمی رایگەیاندووە لە لێژنەی پێشبڕکێکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەڵپیان لە یاریی بەرامبەر دهۆک داوە، کە یارییەکە لە گەڕی یەکەمی قۆناخی دووەمی خولی پلەیەکی عێراق لە دهۆک بەڕێوەچوو هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بهمهش یانهی حدوود به كۆكردنهوهی 32 خاڵ له پێشهنگی كۆمهڵهكهی مایهوه، یانهی دهۆكیش به 25 خاڵ له پلهی دووهم دێت.