بكوژی گەنجە کوژراوەکەی کەلار خۆی رادەستی پۆلیس کرد

په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌
بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌لار خۆی راده‌ستكرد
بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌لار خۆی راده‌ستكرد

K24- گه‌رمیان:

له‌ راگیه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی دوێنێی كه‌لار خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەچەکی تاپڕ تەقە لەهاوڵاتیەك کرا و کوژرا، کەسوکاری كوژراوه‌كه‌ سکاڵایان لەسه‌ر دوو تۆمەتبار پێشكه‌شکرد، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە.

ئاشكراشیكرد، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، یەكێك لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ح - ع - ج)، خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و به‌گوێره‌ی مادەی 406 بەندکراوە و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی  لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

دوێنێ موقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قه‌دووری، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی گەرمیان، رایگه‌یاند، لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار، تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (خ - ف - ج)، لە دایکبووی 1985 گه‌یه‌ندرایه‌ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لە دەستدابوو.

هه‌روه‌ها گوتی: بە گوتەی کەسوکاری كوژراوه‌كه‌ کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاووڵاتی هەبووە و ئێواره‌ له‌به‌رده‌م دەرگای ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان روونیكرده‌وه‌، لەسەر سکاڵای کەسوکاری تاوانلێكراو دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکردووه‌.

H.B