سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌ری كۆمپانیای دۆیچه‌ بان پڕۆژه‌ی دروستكردنی هێڵی ئاسنینی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد

"پڕۆژه‌كه‌ لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت"
مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای دۆیچه‌ بان
مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای دۆیچه‌ بان

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤینسنت ڤان هوتن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی ( دۆیچە بان) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کلێمێنس زێمتنەر، کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، نوێنەری کۆمپانیای دۆیچە بان، کورتەیەکی دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دۆیچە بان خستەڕوو بۆ راوێژ و سەرپەرشتیکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان. نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ دەستکردن بەم پڕۆژە گرنگە، کە لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت .

سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە کردەوە، بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و بەیەکەوەبەستنەوەی شار و ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان.

دیداری مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای دۆیچه‌ بان
دیداری مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای دۆیچه‌ بان
 مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی كۆمپانیای دۆیچه‌ بان و كونسوڵخانه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی كۆمپانیای دۆیچه‌ بان و كونسوڵخانه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان
دیداری مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی كۆمپانیای دۆیچه‌ بان و كونسوڵخانه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

H.B