عێراق.. دوو كاروانی سوپای هاوپه‌یمانان كرانه ئامانج
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی پاڵپشتی سوپای هاوپه‌یمانان ته‌قییه‌وه، ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌ته له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه راشیگه‌یاند، بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی سوپای هاوپه‌یمانانی له پارێزگای سه‌لاحه‌یدن كرده ئامانج، ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به زیانی گیانی نه‌كردووه.
له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا بۆمبێكی دیكه‌ی چێندراو كاروانێكی سوپای هاوپه‌یمانانی له پارێزگای موسه‌ننای باشووری عێراق كرده ئامانج.
دوای رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ته‌واوی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشانه‌وه، ئه‌وانه‌ی ماون وه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكار كار له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران چه‌ندین جاره هه‌ڕه‌شه له سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر عێراق جێنه‌هێڵن ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌وان.