سه‌رچاوه‌یه‌ك نهێنییه هه‌ستیاره‌كانی په‌كه‌كه له شنگال ئاشكرا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری، چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه و كار و پلانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و سنووره ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له كوژرانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، به‌لایه‌نی كه‌م 8 تا 10 كرێكاری عه‌ره‌بیش له‌و بۆردومانانه كوژراون، كه به مه‌به‌ستی لێدانی توونێل و حه‌شارگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه گوازرابوونه‌وه چیای شنگال.

هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، له یه‌كێك له بۆردومانه‌كاندا بۆ سه‌ر شوێنێكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بووه، راسته‌وخۆ دوای بۆردومانه‌كه به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان رایكردووه و له‌وێشه‌وه به نهێنی چووه‌ته توركیا، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
گوتیشی: گومانێكی زۆر هه‌یه، كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رایكردووه، سه‌ر به میتی توركیا بێت و بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن، شوێنی خۆی له‌ناو په‌كه‌كه كردبێته‌وه و هه‌واڵی له‌باره‌ی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ی به توركا دابێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا په‌كه‌كه زۆرترین كۆبوونه‌وه‌ی له سنووری شنگال و سنوونێ ئه‌نجامداوه و به گوته‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، كه قسه‌یان بۆ كوردستان24 كردووه، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك له‌و سنووره بكرێته ئامانجی هێرشه‌كانی فڕۆكه‌كانی توركیا.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌و بۆردومانانه‌دا ژماره‌یه‌ك زه‌ویناس "جیۆلۆجی" و ئه‌ندازیاری تایبه‌ت كوژراون، كه بۆ رێنمایی لێدانی تونێل و حه‌شارگه گوازرابوونه‌وه بۆ چیای شنگال و ژماره‌یان له 7 كه‌س كه‌متر نه‌بووه.

وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، په‌كه‌كه هیچ كات ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئاشكرا ناكات، دوی ماوه‌یه‌ك كوژرانی ئه‌و كه‌سانه له شوێنێكی دیكه راده‌گه‌یه‌نێت، (بۆ نموونه: كه ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشانه‌دا له شنگال كوژراون، له‌وانه‌یه دوای ماوه‌یه‌كی دیكه وا رابگه‌یه‌نێت، كه له قه‌ندیل یان شوێنێكی دیكه كوژراون، له‌وانه‌یه بۆ هه‌ریه‌كێكیش رێكه‌وتێكی جیاواز رابگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كیش كوژرابن)، بۆیه تا ئێستا هیچی له‌باره‌ی زیانه گیانه‌كانی له‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر تا ده‌گاته مه‌زارگه‌ی "شێب القاسم" له چیای شنگال، په‌كه‌كه به‌لایه‌نی كه‌م 20 تونێلی قه‌باره جیاوازی لێداوه و شوێنه سه‌خته‌كانی ناو توونێله‌كان به شۆفڵ و ئامێری تایبه‌ت لێده‌ده‌ن و شوێنه ئاسانه‌كانیش به كرێكاران لێده‌دن.

سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی و شێوازه‌كانی تونێله‌كانیش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: قه‌باره‌ی تونێله‌كان جیاوازن، له‌ناویان هه‌یه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تریش.
ئاشكراشیكرد، تونێله‌كان ته‌نها وه‌ك راڕه‌وێك بۆ خۆحه‌شاردان دروستنه‌كراون، به‌ڵكو له زۆربه‌یان ژوور و لقی جیاواز هه‌ن و له‌ناویان سه‌ربازگه و نه‌خۆشخانه‌ش هه‌ن.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه كه ئه‌ویش نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌و سنووره په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ له‌ناو ئه‌و توونێلانه كار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان دركاند، بۆ زۆربه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ناحیه‌ی سنوونێ و شنگال به فه‌رمانی په‌كه‌كه ده‌كرێن، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هاووڵانییانی عه‌ره‌ب له شوێنه‌كانی دیكه‌وه به ئۆتۆمبێل ده‌گوازنه‌وه سه‌نته‌ری ئه‌و شارانه، چۆنكه زۆربه‌ی خه‌ڵك ئاماده نییه خۆی بكاته قۆچی قوربانی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه.

هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه راشیانگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك لای په‌كه‌كه ئاشكرا بێت كه هه‌واڵی ناو ریزه‌كانیان و له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان به میدیاكان داوه، ده‌ستبه‌جێ بێسه‌روشوێنیان ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێی بزانێت.
H.B