به ته‌مه‌نترین ژنی فه‌ره‌نسا پێده‌نێته 118 ساڵی ته‌مه‌نی
K24 – هه‌ولێر:
لوسیل راندۆن، ناسراو به خوشكه ئه‌ندرییه، چاوه‌ڕێی 118هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی ده‌كات و هه‌میشه ده‌رگای به رووی رێبوار و هاموشۆكارانیدا كراوه‌ته‌وه و هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سڵاوی لێبكات، به ده‌مییه‌وه ده‌چێت.
خوشكه ئه‌ندریه، به ته‌مه‌نترین ژنی ئه‌وروپا به گشتیی و فه‌ره‌نسایه به تایبه‌تی، دووه‌مه له ئاستی جیهاندا، چونكه به‌ر له‌و كین تاناكای ژاپۆنی هه‌یه، كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 119 ساڵ.
خوشكه ئه‌ندریه له باشووری فه‌ره‌نسا و رۆژی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1904) له‌دایكبووه. له‌دایكبوونی هاوكات بووه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م میترۆ له نیویۆرك و هێشتا ده‌یه‌یه‌ك مابوو شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان هه‌ڵبگیرسێت.
ئه‌و ئێستا له ژوورێكی خۆیدا، له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی شاری تۆلۆنی باشووری فه‌ره‌نسا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و په‌یكه‌رێكی مریه‌می پاكیزه و رادیۆیه‌كی له لای خۆی داناوه.
خوشكه ئه‌ندرییه ده‌ڵێت: جیهانی ده‌ره‌وه زۆر وه‌ڕه‌سكاره.
ئه‌و زۆره‌ی كاته‌كان له‌سه‌ر كورسییه خولاوه‌كه‌یه‌تی و سه‌ری به‌لای شانێكیدا داكشاوه و بینایی له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام له یادگه‌یدا ئاماده‌بوون.
ئه‌و رۆژانه كاتژمێر (7:00)ی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و نانی به‌یانی ده‌خوات و دواتر ده‌برێت بۆ نزاكردنی به‌یانی و هیچ كاتێك قه‌داسی به‌یانیانی نه‌فه‌وتاوه و جلێكی هاوشێوه‌ی جلی راهیبه‌كان له‌به‌ر ده‌كات.
خوشكه ئه‌ندریه ده‌شڵێت: به‌رده‌وام له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه تا گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی سه‌د ساڵی ده‌وامی كامڵی كردووه و له ماڵان‌دا كاری كردووه و ده‌ڵێ: زۆر نابه‌جێیه له هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته خۆت بیكه‌یت، پشت به كه‌سانی دیكه ببه‌ستیت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ خوشكه ئه‌ندریه ناردووه، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه. كه هه‌ژده‌هه‌مین سه‌رۆكه خوشكه ئه‌ندرییه له سه‌رده‌میدا ژیا بێت.
زۆر به‌ساڵاچوو له ئویكناوای ژاپۆن و دوورگه‌ی سردینیای ئیتاڵیا و ئیكاریای یۆنان و نیكویای كۆستاریكا و كالیفۆرنیا ده‌ژین.
ته‌نیا له فه‌ره‌نسا 30 هه‌زار هاووڵاتی به‌ساڵاچوو هه‌ن و ئه‌مه له كاتێكدایه له 1950دا ته‌نیا 200 هاووڵاتی به ته‌مه‌ن هه‌بوون. 40 كه‌س له‌و به‌ساڵاچووانه‌ی ئێستا ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 110 ساڵه‌وه‌یه.
هه‌ندێك پێیان وایه خوشكه ئه‌ندرییه و هاوڕێكانی به هۆی ده‌رمانه‌وه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه درووست نییه، چونكه خوشكه ئه‌ندریه له 1918 تووشی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بووه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازارێكی هه‌بێت و بیخات.
هه‌ندێك له توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر له ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی له‌دایكبوون، به‌رگری جه‌سته‌یان به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا به‌هێزتره.