بە ڤیدیۆ.. ئامادەکردنی شیری پەتاتە

K24 - هەولێر:
کاتێک دێتە سەر جێگرەوەکانی شیری مەڕ و بزن و مانگا، چەندین هەڵبژاردنی جیاواز هەن، نوێترینیان شیری پەتاتەیە کە بە هەڵبژاردەیەکی زۆر تەندروست دادەنرێت.
لە بابەتێكی وێبسایتی "oddity central"، باس لە جۆرێکی نوێی شیر کراوە کە ئەویش شیری پەتاتەیە و جێگرەوەیەکی نوێی شیری ئاژەڵییە.
بەرهەمهێنانی پەتاتە تێچوویەکی کەمتری دەوێت بەروارد بەوانی دیکە، هەر بۆیە پاتەتەکە و شیرەکەشی هەرزانتر دەبێت.
DUG تاکە کۆمپانیای سویدی و براندی بەرهەمهێنی شیری پەتاتەیە لە جیهاندا، بەم دواییانە بەرهەمەکانی خستە بازاڕەکانی بەریتانیاوە.
کۆمپانیا سیودیەکە پلانی هەیە کە بچێتە بازاڕی تەواوی وڵاتە ئەوروپیەکان و بازاڕی چینەوە.

شیری پەتاتە لە ماڵەوەش ئامادە دەکرێت و لە وێبسایت و چەناڵەکانی ئامادەکردنی خواردندا شێوازی ئامادەکردنەکەی و پێکهاتەکانی بڵاوکراوەتەوە.
پێکهاتەکانی دروستکردنی شیری پەتاتە:
- سێ پەتاتەی گەورە
- سێ کوپ ئاو
- 250 گرام بادەمی قاشکراو
- دوو کەوچكی چێشت هەنگوین
- یەک کەوچکی چێشت ڤانێلا
شێوازی ئامادەکردنەکەی لە ڤیدیۆکەدا روونکراوەتەوە:
H.H