بەوێنە.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سەدان مریشک لەناوچوون

K24 – دەربەندیخان
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای دەربەندیخان سەدان مریشک لەناوچوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە مریشیکی بارکردبوو لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا، شوفێری ئۆتۆمبێلە سەلامە، بەڵام بە سەدان مریشک مرداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شوفێرەکە ئەو مریشکانە لە سلێمانی بارکردووە، بۆ ئەوەی بیان گوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق.
.jpg)

