ئیسرائیل: نابێت وڵاتانی ناو گفتوگۆکانی ڤییەنا هەڕەشەکانی ئێران لەبیر بکەن
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدهگهیهنێت، پرۆگرامی ناووكی ئێران نەک تەنیا بۆ ئیسرائیل بەڵکو بۆ هەموو جیهان هەڕەشەیە.
یایر لابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تەلئەڤیڤ رایگهیاند، نابێت وڵاتانی بەشداری ناو گفتوگۆکانی ڤییەنا هەڕەشە و هێرشەکانی ئێران لەبیر بکەن.
لابید گوتی: "لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالينا بایربوک، باسمان لە گفتوگۆکانی ڤییەنا کرد کە ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتانی بەشدار، هەڵوێستی ئیسرائیلم بۆ روونکردەوە کە بهرنامه ناووكییهكهی ئێران هەرەشەیە بۆسەر هەموو جیهان نەک تەنیا ئیسرائیل".
یایر لابید، جهختی لهوه كردهوه، ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییەی ناو گفتوگۆکان ناتوانن ئەو هەڕەشانەی ئێران پشتگوێ بخەن کە جیا لە پرۆگرامی ناووكی، لە باکوورەوە حیزبوڵا و لە باشوورەوە حەماس و هەرەشە و هێرشە تیرۆریستیەکانیش لە یەمەنەوە ئەنجامیان دەدات.