ئێران رێژه‌ی هه‌نارده‌ی كاڵاكانی بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات

"لە سەدا 40  رێژه‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە"
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران

K24 - هەولێر:

جێگری وەزیری ئابووری ئێران هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بە بڕی 7 ملیار دۆلار له‌ ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو راگەیاند.

عەلیڕەزا مەقدەسی، جێگری وەزیری ئابووری و سەرۆکی گومرگی ئێران رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی رابردوودا هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق 7 ملیار و 295 ملیۆن دۆلار بووە.

مه‌قده‌سی راشیگه‌یاند، بایی 920 ملیۆن دۆلاری کاڵا لە عێراقەوە هاوردەی ئێران کراوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لە ماوەی 10 مانگی رابردوو  40 ملیار و 932 ملیۆن دۆلار بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ دراوسێکانی بووه‌. ده‌شڵێت: "بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا 40  رێژه‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە.