"ته‌نیا بۆ پاره دڵداریان كوشت"
K24 - هه‌ولێر:
دڵدار حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا، لە گەرەکی عارەبانی شاری هەولێر دەکوژرێت، کە له بازاڕی هه‌ولێر کاری ئاڵوگۆڕی دراوی ده‌كرد، دوای كوشتنی، پارەكه‌شی ده‌بەن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. هاوسه‌ری دڵداریش بە دەنگێکی نووساوه‌وه داوا دەكات، تاوانبارەکە دەستگیر بکرێت و دادگایی بكرێت.
ده‌نگی گریان و شیوەنی خێزانی دڵدار له ماڵی خۆیان و دراوسێكانیشی ده‌نگ ده‌داته‌وه، دڵدار بڕیار بووە بۆ نانی ئێوارە بێتەوە ماڵەوە، بەڵام بە تەلەفۆن خێزانەکەیان ئاگادار کردووه‌تەوە، کە هاوسەرەکەی لە گەڕەکی عارەبان کوژراوە، خێزانی دڵدار بە دەنگێکی نوساوەوە دەڵێت: داوا دەکەم تاوانبارەکە دەستگیربکەن و بیدەنە دادگا.
موحتەبەر محەمەد، خێزانی کوژراوەکە به ده‌نگی گریانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هاوسه‌ره‌كه‌م گوناحی نه‌بووه، به‌یانیان كارمه‌ندی په‌رله‌مان بووه و ئێوارانیش كاسبی ده‌كرد، داوا ده‌كه‌م به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن، خوێنی پیاوه‌كه‌م نه‌فه‌وتێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه، هیچ گوناحی نه‌بووه، ته‌نیا بۆ پاره پیاوه‌كه‌ی منیان كوشتووه، 4 منداڵیان بێ باوك كرد".
محەمەد حەمەدئەمین، برای دڵدارە، دەڵێت براکەم کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێک نەبووە، کاری خۆی کردووە، ئەو پارەیەی کاریشی پێکردووە، هەمووی هی خۆی نەبووە و هی چەند کەسێک بووە و نزیکەی 30 هەزار بۆ 40 هەزار دۆلار قه‌رزار بووە.
براكه‌ی دڵدار گوتی: كاتێك ئاگاداریان كردمه‌وه، دڵدار كوژراوه، نه‌متوانی له‌جێگه‌ی خۆم هه‌ستمه‌وه، تاسام، دواتر چوومه پزیشكی دادی، گوتیان براكه‌ت پاره‌ی پێبووه و لێیسه‌ندراوه و كوژراوه، براكه‌م كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه، بۆ پاره گوللـه‌یان له‌سه‌ری دابوو.
دڵدار باوکی 4 منداڵە و تەمەنی 50 ساڵ بووە، کارمەندی پەرلەمانی كوردستان بووە، ئێوارانیش کاری ئاڵوگۆڕی دراوی کردووە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (10ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، بە فیشەکێک دەکوژرێت و ئه‌و پارەیه‌ی لای بووە، دەیبەن.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا روونیكرده‌وه، کە تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر رووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە.