مێژووی پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گۆڵان بە دیکۆمێنت دەکرێن
K24- هه‌ولێر:
نووسەرێکی شاری دهۆک بە شێوەیکی مەیدانی رۆژانی شۆڕشی گوڵان دەنووسێتەوە، چەندین مانگە رزگار کیستەیی، بۆ دوکیۆمەنتکردنی رۆژانی شۆڕشی گوڵان، سەردانی پێشمەرگەکانی سەردەمی شورشی گوڵان دەکات و لە نزیکەوە و لەسەر زاری ئەوان رۆژانی شۆرش دەنووسێتەوە.
بە قسەی نووسەرەکە، بەشێکی زۆر لەو پێشمەرگانە لە ژیاندا نەماون، بەوەش بەشێکی زۆر لە مێژووی ئەو شۆرشە مەزن و داستانانە لەناو چوونە، بۆیە ئەو دەیەوێ ئەوانەی لەژیاندا ماون، خزمەت و خەباتیان بنووسرێت و وەک سەروەتێکی نشتیمانی تۆمار بکرێن.
ماوه‌یه‌كی زۆره رزگار كێسه‌یی ده‌ستیداوه‌ته ئه‌و كاره و ئه‌رشیڤێكی باس كۆكردووه‌ته‌وه و پاراستوویه‌تی، مێژووی سه‌روه‌ریی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی له خزمه‌ت و خه‌بات و شۆڕشگێڕی له ئه‌رشیڤه‌كه‌یدا تۆماركردووه.
رزگار کێستەی، خاوه‌نی بیرۆكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجمان له‌و ئه‌رشیڤه، تۆماركردنی مێژووی قه‌ره‌مانان و زیندانییانی سیاسی و شۆڕشگێره‌كانمانه، كاره‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێكردووه، سه‌ره‌تا گوته‌ی كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانمان وه‌رگرتووه، بۆ هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، تا ئێستا زیاتر له 80 كاتژمێر تۆماركراوه و هێشتا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌و جاره بیروه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ناودار "موسته‌فا ئامێدی"، هه‌ڵگری مه‌دالیای به‌رزانی نه‌مر تۆمار ده‌كات، كه نازناوی "مودیر"ی له‌لایه‌ن مه‌لا مه‌سته‌فا بارزانییه‌وه پێبه‌خشراوه، بیروه‌رییه‌كانی ئه‌ویشی تۆماركردووه.
موسته‌فا ئامێدی، به‌رپرسی بێته‌لی شۆڕشی گوڵان بووه، له رێگه‌ی ئه‌و بێته‌ل و ئامێرانه‌وه خزمه‌تی خاك و وڵاتی كردووه، به‌بۆچوونی ئه‌و دیكۆمێنتكردنی بیره‌وه‌رییه‌كان، كارێكی باشه و سوودی بۆ مێژووی گه‌لی كورد ده‌بێت.
موستەفا حسێن، پێشمەرگه‌ی شۆڕشی ئەیلۆل و گۆلان گوتی: ئێمه منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سه‌وه ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میللـه‌تی خۆمانه، حه‌قی میللـه له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه، ئه‌و خاكه حه‌قی له‌سه‌مانه‌وه هه‌یه، تا به‌رگری لێبكه‌ین، كاتێك ئێمه به‌رگریمان به خاك كرد، ئه‌وا هه‌موو شتێكمان به‌ده‌ستهێناوه.
گه‌لی كورد خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ شانازی و سه‌روه‌رییه، بۆیه هه‌زاران پێشمه‌رگه خوێنی خۆیانیان بۆ ئازادی وڵات پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوو شۆڕشی ئئه‌یلوول و گوڵان له ژیاندا ماون و وه‌ك سومبولێكی سه‌ركه‌وتن ناسراون و شانازی به گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.