"ته‌رمی دانه‌ر دۆزرایه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌للـه‌سه‌ر و جلوبه‌رگی منداڵێك له گوندی سۆربه‌شی ده‌شتی شه‌مامك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ته‌رمی دانه‌ره.
رائید سه‌ركه‌وت كاره‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، له شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه له گرته ڤیدیۆییه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ته‌رمی دانه‌ر بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئێستا كه‌للـه‌سه‌ر و جلوبه‌رگه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.



شەوی 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021 لە ئەنجامی رووداوی لافاوێك لە شاری ھەولێر 10 کەس گیانییان لەدەستدا و دوو کەسیش بێ سەر و شوێن بوون. دانه‌ر نه‌به‌ز، (ته‌مه‌ن 10 مانگ) یه‌كێك له بێسه‌روشوێنه‌كان بووه، ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌دوایدا گه‌ڕان، به‌ڵام نه‌دۆزرایه‌وه.
رۆژی 6 کانوونی دووەمی ئەمساڵ، تەرمی ئومێد شامل دۆزرایەوە و ئەمڕۆش دوای 57 رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی دانەر نەبەزی 10 مانگ، توانرا تەرمەکەی لە گوندی سۆربەشی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گونده بدۆزرێتەوە.