گرژییه‌كانی ئۆکراینا و رووسیا نرخی زێڕی بەرزکردەوە

نرخی ئۆنسێک زێڕ بۆ 1858 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان به‌رزبووه‌وه‌
نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان به‌رزبووه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

نرخی زێڕ لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەیدا بەهۆی ناکۆکییەکانی رووسیا و ئۆکراینا بۆ بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی بەرزبووەوە، بە شێوەیەک گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی هەڵاوسان خواست بۆ زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام زیادیکردووە.

نرخی زێڕ ئۆنسێک زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی سەدا 1.74 بۆ 1858 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، هەروەها لەسەر ئاستی هەفتانەشدا بە رێژەی سەدا 2.5 بەرزبووەوە.

لە لایەکی دیکەوە نرخی ئۆنسێک زیو بە رێژەی سەدا 1.3 بەرزبووەوە، هەریەکە لە کانزاکانی پلاتین و پلادیۆمیش بەرزبوونەوە.