لاڤرۆڤ: تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا "هه‌راسانكارن"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیری له ئۆكرانیا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ئه‌نتۆنی بلینكن" كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ریكردووه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، "لاڤرۆڤ" به "بلینكن"ی وتووه: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پڕوپاگه‌نده‌ییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به رووسیا ده‌ستیان پێكردووه، ئامانج لێی هه‌راسانكردنی رووسیایه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كییڤ ده‌دات، رێككه‌وتنی مینسك تێك بده‌ن و زیان به‌و هه‌وڵانه بگه‌یه‌نن، كه خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دونباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا".
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان "لاڤرۆڤ و بلینكین" پێش ئه‌و په‌یوه‌ندییه چاوه‌ڕوانكراوه‌یه، كه بڕیاره له نێوان سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن" و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" ببه‌سترێت، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ش دێت، كه ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا له "داگیركردنی ئۆكرانیا له لایه‌ن رووسیاوه".
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و وڵاتانی خۆرئاوا هاتووه‌ته ئاراوه.
رووسیا سه‌د هه‌زار سه‌ربازی له سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا مۆڵداوه و داوا ده‌كات، ئه‌وروپایی و خۆرئاواییه‌كان ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ن، كه هێزه‌كانی "په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی – ناتۆ" له سنووره‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بكشێننه‌وه و ئۆكرانیا له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه بمێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌و داوایه‌ی رووسیای ره‌تكردووه‌ته‌وه و هاوكات داوا ده‌كات، رێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌وروپایی له‌گه‌ڵ رووسیا بكرێت بۆ داماڵینی چه‌ك.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی خۆرئاوا داواكارییه "بنه‌ڕه‌تییه‌كانی" رووسیایان پشتگوێ خستووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ر