له مه‌ترسی ماسك بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی منداڵان ده‌كۆڵرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ستنی ماسك لای منداڵان، نیگه‌رانی لای شاره‌زایان درووست كردووه و به‌شێك له توێژه‌ران پێیان وایه، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی منداڵان.
دوو ساڵه په‌تای كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه و دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له فێرگه‌كاندا، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ناچاركردنی منداڵان به به‌ستنی ماسك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك و زمان به‌ربوون و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵان درووست بكات.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، له ئه‌مه‌ریكا چالاكان داوا ده‌كه‌ن، بڕیاری به‌ستنی ده‌مامك به‌سه‌ر مندڵاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و چیدیكه منداڵان ناچار نه‌كرێن ده‌مامك بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی ده‌ریخستووه، ماسك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی توانای منداڵ هه‌یه، به تایبه‌تی توانای ناسینه‌وه‌ی رووخساره‌كان و د‌رك كردن به هه‌ستی ئه‌وانی دیكه. هه‌روه‌ها لای تازه پێگه‌یشتووانیش، ماسك كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاخاوتن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایان له باره‌ی كاریگه‌ری درێژمه‌ودای ماسك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی منداڵ بۆچوونیان جیاوازه.

زمان
منداڵان له قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نیاندا، فێری زمان ده‌بن، پێویستیان به‌وه‌یه، له كاتی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌یری ده‌می ئاخێوه‌ران بكه‌ن و د‌رك به‌وه بكه‌ن، ده‌نگه‌كان چۆن ده‌رده‌بڕن و جووڵه‌ی ده‌م و زمانیان چۆنه.
ئه‌و رێگه‌یه ئێستا به هۆی سه‌پاندنی ماسك له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا بۆ منداڵان به‌رده‌ست نییه.
"دیان پۆڵ"، له كۆمه‌ڵه‌ی پسپۆڕانی ده‌ربڕین له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "به‌ڵێ راسته پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی پێویستیی به سه‌یركردنی ده‌م هه‌یه له كاتی ئاخاوتن و گۆكردنی پیته‌كاندا، به‌ڵام پرۆسه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌نده نییه".
ده‌نگه‌كان، جووڵه‌كان، چاوی ئاخێوه‌ران یارمه‌تی منداڵان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمان بن، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه، "پۆڵ" ئاماژه‌ی پێدا و گوتیشی: ئه‌و منداڵانه‌ی كێشه‌ی بینینیان هه‌یه باشتر ده‌توانن قسه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ماسكیش به‌رده‌وام نابه‌سترێت، بۆ نموونه له ماڵه‌وه، بۆیه ره‌نگ نییه ئه‌و هه‌موو كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی زانستی به‌رده‌ست نییه، سه‌لماندبێتی له دوور مه‌ودادا ماسك كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و كارلێكی منداڵان و پێگه‌یشتووان درووست ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ی زانستیی هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، منداڵان ده‌توانن له ئاماژه‌كان تیبگه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا.
له (2021)دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخست، منداڵان ده‌توانن وشه‌كان بناسنه‌وه، ئه‌گه‌رچی ماسك به‌سترابێت یاخود نه‌به‌سترابێت. به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه، كه له فه‌ره‌نسا كراوه، ده‌ریخستووه، ماسك رێگره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی فێربوونی خوێندنه‌وه لای ئه‌و منداڵانه‌ی به ده‌ستی سه‌ختی فێربوونه‌وه ده‌ناڵێنن.
هێشتا توێژینه‌وه‌ی زانستیی وه‌ك پێویست له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراون و "پۆڵ" پێی وایه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ترس و شڵه‌ژان نییه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان، كه گرنگترین ده‌سته‌ی ته‌ندرووستیی ئیتحادییه له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "ئه‌و پێدراوه سنووردارانه‌ی به‌رده‌ستن، نابنه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماسك زیان به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی سۆزدارانه و زمانه‌وانی لای منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌نته‌ره‌كه ئامۆژگاری خه‌ڵكیش ده‌كات ماسك بۆ منداڵه دوو ساڵان به‌سه‌ره‌وه ببه‌ستن.
هه‌رچی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه، داوایكردووه، ماسك له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیی به‌سه‌ره‌وه ببه‌سترێت.

په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
پزیشكه‌كانی بواری سایكۆلۆژیا، روانگه‌یان جیاوازه، پزیشكی پسپۆڕی زانستی ده‌ماره‌خانه‌ی د‌رك، له زانكۆی "ئولم"ی ئه‌ڵمانی، "مانفرێد سپیتزر" پێیی وایه: "لایه‌نی سۆزداری زۆر گرنگه". ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بزه" و "خه‌نده"ی سه‌ر لێوان یه‌كه‌می ئه‌و شتانه‌ن، به هۆی ماسكه‌وه منداڵان لێی بێبه‌ش كراون.
ئه‌و گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌دا، زۆر ئاڵوگۆڕی ناواخنیانه هه‌ن، كه مامۆستا بۆ منداڵانی ده‌نێرێت و ئه‌وان وه‌ریده‌گرن و به هۆی ماسكه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه په‌كی كه‌وتووه".
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له‌سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن (7-13 ساڵ) ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری " PLOS One" بڵاوكراوه‌كه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "ترس، خه‌م، تووڕه‌یی" به هۆی به‌ستنی ماسكه‌وه شاردراونه‌ته‌وه و ده‌رناكه‌ون، هه‌روه‌ها له كاتی له‌چاوكردنی چاویلكه‌شدا ده‌رناكه‌ون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی، كه به‌ستنی ماسك ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كی سنوورداری له‌سه‌ر كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵان هه‌بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه له گۆڤاری " Frontiers in Psychology" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان كراوه و ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و هه‌ستانه لای منداڵانی ته‌مه‌ن (3-5 ساڵ)، زۆر كه‌مده‌بنه‌وه، توێژینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتووه، كه به‌ستنی ماسك "ده‌كرێت" كاریگه‌ری له‌سه‌ر "گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاتنه‌گۆی سۆزدارانه" لای منداڵ درووست بكات.
پزیشكی ده‌روونناس له زانكۆ "جۆنز هۆپكنز"، "كاروڵ فیداڵ" رایگه‌یاند، "بڕوام وایه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه پێویسته هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی، ببێته بابه‌تێكی هه‌میشه‌یی و له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه".
ئه‌و پزیشكه یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه پزیشكه‌ی داوای راگرتنی بڕیاری به‌ستنی ماسك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی منداڵاندا ده‌كات.
گوتیشی: له‌م قۆناغه‌ی په‌تاكه‌دا، به‌ستنی ماسك بۆ منداڵان له پێویستییه له پێشینه‌كان نییه، چونكه پێكوته به‌رده‌سته و له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه ده‌كرێت پێكوته وه‌ربگرن. بۆیه پێویسته ئێمه چاوكراوه بین و ئاگاداری مه‌ترسییه‌كان بین.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ر