خێرخوازێك ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی خه‌ڵاتكرد كه ته‌رمی دانه‌ریان دۆزییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كه‌لار، دانیشتووی شاری هه‌ولێره، ئه‌و دوو گه‌نجه خه‌ڵات ده‌كات، كه ته‌رمی دانه‌ریان له گوندی سۆربه‌شی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك دۆزییه‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د شه‌ریف، ناسراو به (خوله غه‌ده)، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كه‌لاره و دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێره و كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی ده‌كات، بڕی 5 هه‌زار دۆلاری وه‌ك پاداشت به‌و دوو هاووڵاتییه‌ی شاری هه‌ولێر به‌خشی كه ته‌رمی دانه‌ر نه‌به‌زیان دۆزیه‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د شه‌ریف، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و دوو گه‌نجه، كه كۆتاییان به چاوه‌ڕوانییه‌كانی دایكی و باوكی دانه‌ر هێنا، ئه‌و پادا‌شته‌م پێشكه‌ش كردن و سوپاسیانم كرد".
ئاری مه‌هدی كانه‌بی، یه‌كێك له‌و دوو هاووڵاتییه‌ی كه ته‌رمی دانه‌رییان دۆزییه‌وه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "سوپاسی كاك مه‌حموود ده‌كه‌ین رۆڵی ئێمه‌ی به‌رز نرخاند، كاتێك له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی دایك و باوكی دانه‌ر رۆڵمان هه‌بوو و به بڕێك پاره هاوكاری كردین".
ئاری راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌پان سیامه‌ندی هاوڕێم له گوندی سۆربه‌شی سه‌ر به ناحییه‌ی شه‌مامك ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:10 خوله‌كی به‌یانی خه‌ریكبووین بچینه سه‌ر كار، ته‌رمی دانه‌ری 9 مانگمان به‌رچاو كه‌وت، یه‌كڕاست لایه‌نی په‌یوه‌ندارمان ئاگادار كرده‌وه.
ئاری گوتییشی: من و سه‌پانی هاوڕێم كرێكارین، له‌گوندی سۆربه‌ش كرێچین، ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه پاڵپشتییه‌كی باش بوو بۆ ئێمه، جیا له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانیی دایك و باوكی دانه‌رمان كۆتایی پێهێنا و خه‌مه‌كانییان كه‌متر بوونه‌وه.

له 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021 به‌هۆی لێزمه بارانه‌وه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر دروستبوو، به‌هۆیه‌وه دانه‌ر نه‌به‌ز كه ته‌مه‌نی 9 مانگ بوو له قوشته‌په‌وه له‌ده‌ستی باوكی به‌رده‌بێته‌وه و ئاو ده‌یبات، تا ئه‌مڕۆ 12ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتی دانیشتووی گوندی سۆربه‌شی سه‌ر به ناحییه‌ی شه‌مامك دۆزرایه‌وه، دوای شادبوونی به دایك و باوكی، له گۆڕستانی قوشته‌په بۆ دواجار نێژرا.