ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌نامه و ئامێره نهێنییه‌كانی له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئۆكرانیا ده‌كشێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پله باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌ئارادایه، كه پێشبینیكردنی ئه‌سته‌مه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی به‌شێك له ئامێر و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له "كیێڤ"ی پایته‌ختی ئۆكرانیا كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، "به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره دیپلۆماتكاره‌كانمانه‌وه چاودێری ئامێر و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانمان له‌ناو باڵیۆزخانه‌كانمان له وڵاتان ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێنمایی له چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له ئامێر و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان به هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیپلۆماسیمان له وڵاتان دراوه. هه‌روه‌ك پێشتریش له دۆخی هاوشێوه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه‌مان ناوه، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخه پێشبینی نه‌كراوه‌كان، پێشوه‌خته و به‌ر له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك، ئه‌و رێكارانه ده‌گرینه به‌ر".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ئۆكرانیا ماونه‌ته‌وه، پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی "له شوێنی دیكه‌ی ئه‌وروپا جێگیر بكرێن".
جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: هیچ سه‌ربازێكمان له ئۆكرانیا ناهێڵینه‌وه و پاشه‌كشه‌یان پێده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی شوێنی دیكه له ئه‌وروپا بكرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كێربی روونیكرده‌وه، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، ئه‌و (160) سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی بكشێنێته‌وه، وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی گیانیان له ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌ك.
پێشتریش، ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی نا پێویستی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له "كیێڤ" كشانده‌وه و هۆشداری دایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، كه له ئۆكرانیا بچنه ده‌ره‌وه، له ترسی ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كیڤ له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، واشنتن فه‌رمانیدا ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان كه‌م بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئۆكرانی رووسی به‌رده‌وامه.
له‌كاتێكیشدا تا دێت ئەگەری شەڕ و پێکدادان لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرزدەبێتەوە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئاماژەكان زۆر مەترسیدارن و ئێستا لە دۆخێکدان، کە دەکرێت داگیرکردن لە هەر خولەکێکدا رووبدات.
بلینکن ئاشكرای كرد، ئاماژەی زۆر مەترسیداری ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لەگەڵ رووسیا هەیە، لەوانە بڵاوكردنەوەی ھێزی زیاتر لەسەر سنوورەكانی ئۆکرانیا رووبدات، ئەگەر سەرۆكی رووسیا بڕیاری شەڕ بدات، ئێستا لە دۆخێکداین دەکرێت داگیرکردنێک لە هەر خولەکێکدا رووبدات. نازانم كە پوتن بڕیارێكی لەوجۆرەی داوە یان نا، بەڵام دەزانین تا ئەو ئاستە ئامادەكارییەكانی كردووە، كە لەماوەیەكی كەمی داھاتوودا ئەوكارە بكات.
H.B