له یۆرۆی 2016، ئیرله‌ندا و سوێد خاڵه‌كانیان دابه‌ش كرد
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی سوید به سه‌ركردایه‌تی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ رووبه‌ڕووی ئیرله‌ندا بووه و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسان به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندا له خوله‌كی 48 له رێگه‌ی ویسلی هۆلاهان گۆڵێ پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له خوله‌كی 71 كۆتایی هات، كاتێك (كیاران كلارك)ـی به‌رگریكاری ئیرله‌ندا گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندا، مارتن ئۆنیل، پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه رایگه‌یاند بوو كه پلانی تایبه‌تی بۆ راگرتنی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوید هه‌یه و وه‌ك له یارییه‌كه‌یش دیار بوو، زڵ‌اتان چاودێرییه‌كی ورد له لایه‌ن به‌رگریكارانی ئیرله‌ندا ده‌كرا و له هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆماركردنی گۆڵیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئیرله‌ندا، سوێد، به‌لجیكا و ئیتاڵیا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م شانبه‌شانی یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.