مامۆستایه‌كی زانكۆ: ئه‌گه‌ری هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نزیكبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، ئۆكرانیا، رووسیا بۆ لای یه‌كتری به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ری هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نزیكبووه‌ته‌وه.
ئاشنا بابان، مامۆستای زانكۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م كێشانه له‌و كاته‌وه دروست بوون، ناتۆ هه‌وڵیدا ئۆكرانیا ببێته ئه‌ندامی هێزه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، پێم وایه له سیاسه‌ت سوپرایز دروست ده‌بێت، ره‌نگه شه‌ڕیش دروست نه‌بێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ راشیگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت نییه، ره‌نگه جه‌نگی جیهانی سێییه‌م هه‌ڵبگیرسێت، چونكه زۆربه‌ی وڵاتان هێزیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ناردووه.