"ئه‌وه‌ی پێویستی به سه‌موونه با زه‌رفێكی لێببات"
K24 – هه‌ولێر:
له پێنجوێن خاوەن سەمونخانەیەک بڕێکی زۆر سەموون دەکاتە زەرفەوە و بەجێی دەهیڵی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێی هه‌یه.
خاوه‌ن سه‌موونخانه‌یه‌ك له قه‌زای پێنجوێن به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ستمان ده‌كرد له دوای ئێواره‌وه سه‌موون و نان كه‌م ده‌بوونه‌وه، بیرمان له‌وه كرده‌وه، دوای ئێواران و چؤڵبوونی بازاڕ چه‌ند عه‌لاگه‌یه‌ك سه‌موون به بڕی جیاواز بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت جێده‌هێڵین.
ئه‌و خاوه‌ن سه‌موونخانه‌یه راشیگه‌یاند، خه‌ڵكانێك هه‌ن، ناتوانن به رۆژی رووناك بێین داوای سه‌موون بكه‌ن، یاخوود عه‌لاگه‌یه‌كی لێ ببه‌ن، له‌كاتی تاریكبوون، دێن ده‌یبه‌ن.