له ئیسپانیا گه‌نجێك خێزانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كرد

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیپسپانیا، رایگه‌یاند، ئه‌و مێردمنداڵه پازده ساڵییه ده‌ستگیركراوه، كه به هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له قوتابخانه له ماڵه‌وه ته‌قه‌ی له دایك و باوكی و برا ده ساڵییه‌كه‌ی كرد و هه‌ر سێكیانی كوشت.
رووداوه‌كه، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو، له ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی نزیك له "ئیلچی"، كه ته‌نیا (20) كیلۆمه‌تر له شاری "ئه‌لیكانتی" كه‌نارییه‌وه دووره روویداوه، كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا.
پۆلیسی ئیسپانیا ئاگاداری رووداوه‌كه نه‌بووه، تا شه‌وی رابردوو، كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خێزانه سه‌ردانیان ده‌كات، ده‌بینێت هه‌مووان كوژراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، خوشكی ژنه‌كه، واته پوری بكوژه‌كه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌حواڵی ماڵه خوشكی بپرسێت و بزانێت بۆ چه‌ند رۆژه ده‌نگیان نییه، كاتێك چووه‌ته ماڵه‌كه، كوڕه خوشكه‌كه‌ی پێی وتووه، دایك و باوكم و براكه‌مم كوشت.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، ئه‌و مێردمنداڵه پازده ساڵییه ده‌ستگیر كراوه، كه ماوه‌ی سێ رۆژ له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كان مابوویه‌وه.
مێردمنداڵه‌كه به پۆلیسی گوتووه: له باره‌ی نمره‌كانی قوتابخانه‌م له‌گه‌ڵ دایك و باوكم بووه ده‌مه‌قاڵێمان، ئیدی چه‌كه‌كه‌ی باوكمم ده‌ستدایێ و هه‌ر سێكم كوشتن.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه، یه‌كه‌مجار باوكی كوشتووه و دواتر ته‌قه‌ی له برا ده ساڵییه‌كه‌ی كردووه و پاشان دایكی كوشتووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس