بایدن هۆشداری ده‌داته پوتن

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوه‌ته "ڤلادیمێر پوتن"، سه‌رۆكی رووسیا، له باره‌ی مه‌ترسی هێرشی سه‌ربازی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی نێوان "پوتن" و "بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به "پوتن"ی وتووه: "هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تێچووییه‌كی گه‌وره و كاردانه‌وه‌ی خێرا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له "پوتن" و "بایدن" له رێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ره‌وشی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.
رووسیا مه‌رجی هه‌یه و داوا ده‌كات، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له ئۆكرانیا بكشێته‌وه و كۆتایی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ناتۆ له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بهێنرێت.
ماوه‌ی دوو رۆژه نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆرئاوایی هۆشداریان پێدراوه و ئۆكرانیا به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له ئۆكرانیا هێنا، كه وه‌ك راهێنه‌ر هاوكاری سوپای ئۆكرانیایان ده‌كرد و له‌وڵاته‌كه چوونه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس