رووسیا ژێرده‌ریاییه‌كی ئه‌مه‌ریكایی ده‌رپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر:
كه‌شتییه‌كی جه‌نگی رووسیا، كه سه‌ر به كه‌شتیگه‌لی جه‌نگیی زه‌ریای هێمنه، ژێرده‌ریاییه‌كی ناووكی ئه‌مه‌ریكای له جۆری "ڤێرجینا" له ده‌ره‌وه‌ی ئاوی هه‌رێمایه‌تی و له نزیك دوورگه‌كانی "كوریل" ده‌رپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، بڵاویكرده‌وه، كه‌شتیی جه‌نگیی "مارشاڵ چابۆچنیكۆڤ"ی رووسی، په‌یامێكی ناردووه بۆ ژێرده‌ریای ئه‌مه‌ریكایی كه بێته سه‌ره‌وه‌ی رووی ئاوی زه‌ریا، دوای ئه‌وه‌ی ژێرده‌ریاییه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه، رووسه‌كان ئامرازی دیكه‌یان به‌كارهێناوه و ژێرده‌ریاییه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌یان ناچار كردووه به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه له ئاوی هه‌رێمایه‌تی رووسیا دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و ژێرده‌ریاییه ئه‌مه‌ریكاییه، له میانی مانۆڕه رۆتینییه‌كانی كه‌شتیگه‌لی رووسیی له زه‌ریای هێمن به‌دی كرابوو.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له كاتێكدا رووی‌دابوو، كه چه‌ند كاتژمێرێك مابوو بۆ گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایانگه‌یاندووه، زانیاری‌یان به‌رده‌ست كه‌وتووه و ده‌زانن كه‌شتییه‌كیان ناچار كراوه له نزیك ئاوی هه‌رێمایه‌تی رووسیا دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ورده‌كاری رووداوه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ئ.ر