پۆلیسی كه‌ركووك: بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانمان له‌ناو شار په‌یوه‌ندی به مه‌ترسیی ئه‌منییه‌وه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناو پارێزگای كه‌ركووك، پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانمان له‌ناو شار، په‌یوه‌ندی به مه‌ترسیی ئه‌منییه‌وه هه‌یه.
پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی، پۆلیس ئه‌و جۆره ئۆپرسیۆنانه له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌نجام ده‌دات.
پۆلیسی كه‌ركووك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌بوونی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی ناو پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی نیشاندانی ئه‌و هێزانه‌ن، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه.