چین بۆ ئه‌مه‌ریكا: له ئۆكرانیا ده‌ست بكه‌نه‌وه تایوان ده‌گرین
K24 – هه‌ولێر:
زۆربه‌ی چاودێران پێشبینی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی و كرملین، هه‌روه‌ها بانگه‌وازه‌كانی جێهێشتنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن كه ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵده‌گیرسێت.
چاودێران پێیان وایه، سه‌رباری زیانه سیاسیی و ئابوورییه‌كان، به رووكه‌ش روونه، ڤلادیمێر پوتن ئۆكرانیا داگیر ده‌كات و رووسیا به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بات.
ریچارد هاس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پوتن قه‌یرانی ئۆكرانیای دروست كرد، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به كه‌می سه‌یر ده‌كات.
هاس، راشیگه‌یاند، په‌نابردن بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن پوتنه‌وه، رووسیا به‌ره‌و خراپترین بارودۆخ ده‌بات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆ گه‌وره‌ترین كاری هه‌راسانكردنه دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر واشنتن وا پێویست ده‌كات ته‌نیا سه‌یری رووداوه‌كان بكات، بایدن ده‌توانێت له رێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه پاڵپشتی به‌ده‌ست بێنێت تاوه‌كو سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیا بسه‌پێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته كۆمارییه‌كان له ریزی بایدن بوه‌ستن.
هاس ئاماژه به‌وه ده‌كات، بایدن ده‌توانێت هاوپه‌یمانێتی به‌هێز دروست بكات، ره‌نگه له به‌كارهێنانی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ واشنتن هه‌ره‌س بێنێت، كاردانه‌وه‌ی خراپیش بۆ سه‌ر ئه‌وروپا دروست بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چین رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا هه‌بێت، تایوان داگیر ده‌كات.