دادگای فیدراڵی دوابڕیار لەبارەی دۆسیەی هۆشیار زێباری دەدات

هۆشیار زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکات
هۆشیار زێباری
هۆشیار زێباری

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دوابڕیار لەبارەی دۆسیەی هۆشیار زێباری دەدات، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز بکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 13/2/2022، دادگای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی هۆشیار زێباری بدات. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، تائێستا هیچ تۆمەتێک بەرامبەر زێباری نەسەلمێنراوە و بێتاوان دەرچووە.

هاوکات مەسعود حەیدەر، راوێژکاری سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە کشانەوەی هۆشیار زێباری دەکەن و گوتی "دوای نیوەڕی ئەمڕۆ، زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبەغدا سازدەکات".

لە 6ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌.

9/1/2022، په‌رله‌مانی عێراق ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژارد، و به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور دەبێ‌ له ماوەی‌ 30 رۆژدا سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت.

بەگوێرەی تەوافقی نێوان پێکهاتەکان، پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراق پشکی کوردە، بۆ ئەم خولە تائێستا پارتی و یەکێتی وەک دوو لایەنی سەرەکی کورد لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون و چەند کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەن، دیارترین کاندیدیش هۆشیار زێبارییە.