هۆکاری خێرا زیادکردنی کێش چییە؟

5 رێگای کێش دابەزاندن
خێرا زیادبوونی کێش
خێرا زیادبوونی کێش

K24 - هەولێر:

زیاد بوونی کێش بە شێوەیەکی ئاسایی و هەنگاو بە هەنگاو روو دەدات کاتێک کە زیاتر خواردن دەخۆن و کەمتر وەرزش دەکەن، بەڵام کاتێک لەناکاو کێش زیاد دەکات دەبێتە جێی نیگەرانی زیاتر خەمی دەخۆن.

د. ئالۆنا بۆلدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" ئاماژەی  بە هۆکار و رێگاکانی دابەزاندنی کێش دا.

ئەو پزیشکە باسی لەوە کرد کە خێراترین رێگا بۆ زیادبوونی کێش پەیوەندی بە کالۆریەوە هەیە، هەتا ژمارەی کالۆریەکان زیاد بکەن خێراتر کێش زیاد دەکات.

د. ئالۆنا گوتی "کاتێک ئێمە خواردن دەخۆین، ئێمە حەزی وەرگرتنی کالۆریمان پڕ دەکەینەوە بەڵام هەست بە تێری ناکەین. لە ڕاستیدا، ئێمە هێشتا برسین، ئەمەش وامان لێدەکات زیاتر لەو خواردنانە بخۆین. چونکە ئاماژەکانی برسیەتیمان پشت بە دوو فاکتەری جەستە دەبەستێت: ژمارەی ئەو کالۆریانەی وەریدەگرین و توندبوونی گەدەمان کە پشت بە قەبارەی ژەمەکەمان دەبەستێت."

 5 رێگەی بۆ دابەزاندنی کێش:

  1. ئەو جۆرە خواردنەوانە مەخۆرەوە کە کالۆری زۆریان تێدایە، وەک خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی زۆری شەکریان تێدایە.
خواردنە گازییەکان
خواردنە گازییەکان

2. لە ژەمە سەرەکیەکانتا زیاتر گرنگی بە خواردنە رووەکیەکان بدە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانەکان، خواردنە رووەکیەکان وەک (سەوزەوات، میوە، پاقلەمەنیەکان). 

خواردنە رووەکیەکان
خواردنە رووەکیەکان

3. کەمترین بڕی خوێ بەکاربهێنە، ئەم کارە لە هەندێک نەخۆشی دەتپارێزێت و یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.

4. واز لە خواردنە خێراکان بهێنە، خواردنە خێراکان زۆرترین رێژەی کالۆریان تێدایە لەگەڵ بڕێکی زۆری چەوری و شەکر و خوێ، کە هەموویان پێکەوە دەبنە هۆکاری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی وەک (نەخۆشیەکانی دڵ، بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ، شەکرە، فشاری خوێن).

خواردنە خێراکان (فاست فوود)
خواردنە خێراکان (فاست فوود)

5. بڕی وەرگرتنی کالۆری کەم بکەرەوە، بەڵام خۆت مەبەستەرەوە و واز لە کالۆری مەهێنە، چونکە دواجار جەستە پێویستی بە کالۆریە و بۆ مانەوە پێویستی پێیەتی، بەڵام لەبری خواردنە کالۆری بەرزەکان زیاتر سەوزەوات، میوە و پاقلەمەنیەکان بخۆ.

H.H