ژنێك له كه‌نه‌داوه داوای هاوكاری له پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ژنێك په‌یوه‌ندی به بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌ریتانیا كردووه، كه دز هاتووته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و داوای هاوكاری كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه شوێنی نیشته‌جێوونی ژنه‌كه 3388 میل له‌و بنكه‌یه‌وه دووره، كه ده‌كاته زیاتر له 5447 كیلۆمه‌تر.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه به هه‌ڵه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی دورهام كراوه له به‌ریتانیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له هه‌رێمی ئونتاریۆی كه‌نه‌دا ده‌ژی، ژنه‌كه به پۆلیسی گوتووه، "پێویستم به یارمه‌تییه، دزه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و گه‌یشته ماڵه‌كه‌م"، دواتر بێده‌نگ بووه.
ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه له‌وه بووه، شارێكی دیكه به هه‌مان ناوی "دورهام" له به‌ریتانیاش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌پچڕاندووه، هه‌ر له‌سه‌ر هێڵ ماوه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیمه‌كه‌ی تێگه‌یاندووه، به‌په‌له په‌یوه‌ندی به پۆلیسی دورهام-ه‌وه بكه‌ن له كه‌نه‌دا.
پۆلیسی دورهام-ی كه‌نه‌دا به خێرایی به‌هانای ژنه‌كه‌وه چوون و له‌ده‌ست دزه‌كه رزگاریان كردووه، له‌و كاته‌شدا دزه‌كه (ته‌مه‌ن 34 ساڵ) رایكردووه، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستگیركراوه.
ئه‌ندریا ئارسه‌ر، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له بنكه‌ی پۆلیسی دورهام له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووداوه‌كه بۆ ئێمه ناخۆش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستمان به دزه‌كه نه‌ده‌گه‌یشت، ژنه‌كه‌ش ژیانی له مه‌ترسیدا بووه، به‌ڵام تیمه‌كه‌مان توانیان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌نه‌دا ببه‌ستن و ژنه‌كه رزگار بكرێت.