وەزارەتی پەروەردە قوتابیانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکان بکەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرەکی ئاگادار دەکاتەوە، کە رۆژێک پێش تاقیکردنەوە، دەتوانن لینێک کە لە خوارەوە دانراوە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رایگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى  12ى ئامادەیى دەرەکى بەرایی(تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەم لینکە بەپێى پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەى مامەڵەیان لێ کردووە دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکانیان بزانن".

ئاماژە بەوەشکراوە: "داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە بەراییەکان کە لە رێکەوتى (19ی2ی2022) کاتژمێر (1)ى دواى نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان".