دهۆك له نێو جهرگهی بهغدا سهركهوتنی تۆمار كرد
یانهی دهۆک لە خولی پلەیەکی تۆپی پێی عێراق دوای چوار یاریی بە سەرکەوتن شاد بووەوه و له نێو جهرگهی بهغدا 3 خاڵی له یانهی دیفاع مهدهنی وهرگرت.
ئهمڕۆ یهكشهممه، 13 شووباتی 2022، لە گەڕی پازدەمی خولی پلەیەکی عێراق و لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم دهۆک لە بەغدا بووە میوانی یانەی دیفاع مەدەنی و یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
تاکە گۆڵی سەرکەوتنی دهۆک لە خولەکی 73 ئەحمەد سەبری بە ئاسیستی مورتەجا عادل تۆماری کرد و سێ خاڵی بە نرخی بە دهۆک بەخشی.
دهۆک هەشتەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی پلەیەکی عێراق بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە خانەی دووەم مایەوە، لە بەرامبەردا دیفاع مەدەنی تامی شەشەمین دۆڕانی ئەم وەرزەی کرد و بە خاوەنی نۆزدە خاڵ مایەوە.